به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ هه‌ر له په‌یامه‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و خه‌باتی خوالێخۆشبوو کرد له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرداری و ده‌سته‌به‌رکردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی عیراقدا.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، بەهۆی کۆچی دوایی سەید محەمەد سەعید حەکیم ماتەمینی رایگەیاند، هاوکات نوسینگەی پارێزگاری نەجەفیش بڵاویکردەوە، بەهۆی هەواڵی کۆچی دوایی (حەکیم)، حکومەتی خۆجێیی لە نەجەف بڕیاریدا لە ڕۆژی شەممەوە ماتەمینی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رابگەیەنێت، بەڵام نابێتە پشووی رەسمی و راگرتنی دەوامی دامەزراوەکان.(سەید محەمەد سەعید حەکیم)، ساڵی 1934 لە نەجەف لەدایک بووە، یەکێک بوو لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە نەجەف و دوێنێ لە تەمەنی 87 ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
342/